بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی تیزهوش تابان سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا وتی: ڕووسیا لە پاش دەستپێکردنی شەڕی دژ بە ئۆکراینا لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە سزا دراوە و دەتوانین سزاکانی ئەو وڵاتە بە سزاکانی سەر ئێرانەوە بەراورد بکەین، ئەمەش وایکردووە کە هەر دوو وڵات ئیرادەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان هەبێت.
ناوبراو وتی: ئێران و ڕووسیا هەنگاوەکانی سڕینەوەی دۆلاریان لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانیان چڕ کردووەتەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا وتی: گرێبەستەکانی نێوان بانکی ناوەندی هەر دوو وڵات کە بە فەرمی لە بەرواری 29 ی کانوونی دووەمی 2023 بۆ ئاڵوگۆڕی بانکی واژۆی لە سەر کراوە، زۆر گرنگە و بەرپرسانی هەر دوو وڵات ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە بەکارهێنانی دراوی نیشتمانی (ڕیاڵ و ڕۆبڵ) لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان گەیشتووەتە لە سەدا 60 و بەرەوپێشتریش دەڕوات.
تیزهوش تابان وتی: پێویستە وەبەرهێنان بە پێی ستاندارد، خواست و تایبەتمەندییەکانی بازاڕی ئامانج بێت و لە ڕاستیدا وەبەرهێنان بە ئامانجی فرۆشتن لە یەک یان چەندین بازاڕی تایبەتدا هەبێت./.