بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەلقەحوم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ داگیرکردنی دوورگە و ناوچە ستراتیژییەکانی یەمەن پاش گۆڕانکاری لە هاوپەیمانییەکانی ناوچەکە، شەڕی ئۆکراینا و جموجوڵەکانی ئەم دواییەی چین زیاتر بووە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمریکا لایەنی سەرەکییە لە دەسدرێژییەکانی سەر یەمەن و دۆخی ئێستای گەلەکەی و پلانێکی ئاشکرای بۆ ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی لە نێوان یەمەنییەکان و بەئامانجگرتنی نیشتمانپەروەران هەیە.
ئەلقەحوم لە درێژەی تویتەکەیدا ڕایگەیاند کە درێژە بە هەوڵەکامنان دەدەین، ئەم ڕێگایە ڕاست بێت یان هەڵە، ئەوەی دەیەوێت لە گەڵمان بێت یان لە شەمەندەفەرەکە بە جێ دەمێنێت.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند کە لە پاش 8 ساڵ خۆڕاگری، هیچ کات خۆمان لە بەرامبەر ئەمریکا و بەریتانیا بە دەستەوە نادەین و سازشت لە سەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین./.