بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی ڕایگەیاند کە لە پێناو تەواوکردنی ڕێکەوتنی دووقۆڵی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیە بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیاز، کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جەدە و نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە (6 و 7 ی حوزەیرانی 2023) بە شێوازی فەرمی دەکرێنەوە.
ناوبراو وتی: باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیاز و جەدە پێش چوونی زیارەتکارانی حەجی ئەمساڵ لە پێناو ئاسانکاری بۆ کاروباری ئەوان، چالاکییەکانی خۆیان دەستپێکردووە و سبەی ئەم دوو نوێنەرایەتییە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هەر دوو وڵات بە فەرمی دەکرێنەوە./.