بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک زیانەکانی زۆر خواردنی کەچەبی بڵاو کردووەتەوە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت.
1 – پێکهاتەیەکی بەسوودی خۆراکیی تێدا نییە، هاونیشتمانی ڕەنگە وا بزانێت کە لە تەماتەی فرێش درووست دەکرێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژە ئۆکسانەکان، بەڵام لە ڕاستیدا لە زۆربەی کارگەکان لە دۆشاوی تەماتە درووست دەکرێت کە مادەی کیمیایی و پارێزەری تێدایە.
2 – زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە چەوری جگەر و بەرزبوونەوەی چەورییە سیانییەکان و کۆلیسترۆڵ و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و زۆری کێش و قەڵەوی، لە بەر ئەوەی کە بڕێکی زۆری لە شەکر و کالۆری تێدایە بە هۆی بوونی شلەی فرکتۆزی موڕەکەزی درووستکراو لە گەنمەشامی یان High Fructose corn syrupe.
3 – بڕێکی زۆری لە کانزای سودیۆمی تێدایە، زۆر خواردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ و نەخۆشییەکانی گورچیلە و دڵ و کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات.
4 – زۆر خواردنی دەبێتە هۆی دڵەکزێ و ئازاری گەدە و وروژاندنی گەدە و کێشە لە ڕیخۆڵەکان، بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە جۆری جیاواز لە مادە ترشەکان.
5 – سرکەی پاڵێوراوی تێدایە کە لە جۆرێ گەنمەشامی درووستکراوە کە دەستکاری جینەکانی کراوە، ئەمەش ڕەنگە زیان بە سپڵ و جگەر و دڵ بگەێنێت.
6 – ڕەنگە منداڵان و مێرمنداڵان ئالوودە بن بە خواردنی کە ئەمەش توشبوونیان بە زۆریی کێش و قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکات، پێویستە ئەو منداڵانەی ئۆتیزم یان نەخۆشی زۆری جوڵەیان هەیە نەیخۆن.
دەتوانرێت لە ماڵەوە لە تەماتە و ئاو و خوێی دەریا یان مەدعوم بە یۆد و هاڕاوەی سیر و پیاز و سرکەی سێوی سپی و هەنگوین و جاترە یان گوڵەمێخەک درووست بکرێت بە بڕێکی کەم و کەمی لێبخورێت./.