بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی لە بازاڕی نەوتی جیهان، کۆی گشتی وەبەرهێنانی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێکی لە مانگی نیسان بە 28 ملیۆن و 850 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕاگەیاندووە.
کۆی گشتی وەبەرهێنانی نەوتی 13 ئەندامی ئۆپێک لە نیسانی 2023 بەراورد بە مانگی پێشووی 310 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کەم بووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، 5 وڵاتی ئەندامی ئۆپێک لە مانگی نیسان، وەبەرهێنانی نەوتی خۆیان بەرز کردووەتەوە کە ئێران یەک لەو وڵاتانە بووە.
ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی خاوی ئێران لە مانگی نیسانی 2023 بەراورد بە مانگی پێشووی، 60 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز بووەتەوە و گەیشتە 2 ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل. ئێران لە مانگی ئازار 2 ملیۆن و 690 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتی بەرهەم هێناوە.
کوێت لەم مانگەدا 2 ملیۆن و 680 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوتی بەرهەم هێناوە و پاش ئێران پلەی پێنجەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
سعوودیە بە 10 ملیۆن و 480 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، گەورەترین وەبەرهێنەری نەوتی ئۆپێک لە مانگی نیسان بووە و عێراق بە 4 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لە پلەی دووەمدا ناوی هاتووە. ئیماراتیش بە 3 ملیۆن و 320 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە پلەی سێهەمدا بووە./.