بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە لایەن ڕەجەن تەیب ئەردۆغانەوە وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشان کراوە.
فیدان شوێنی مەلود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیای گرتووەتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی شەممە سوێندی یاسایی خوارد و ئەندامانی کابینەکەیی دەستنیشان کرد و بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە یەکەم کۆبوونەوەش بەڕێوە ببات.
هەروەها لە کابینەی نوێی تورکیا یاشار گولەر وەک وەزیری بەرگری شوێنی خلوسی ئاکاری گرتووەتەوە و عەلی یارلیکایا لە شوێنی سولێمان سۆیلۆ بووەتە وەزیری نوێی ناوخۆی تورکیا./.