بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای ئەم تاوانە گەورەیە کە ڕژێمی تاوانبار و کاتیی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین کردووەیەتی و لەو تاوانانەش بەردەوامە، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ کات ڕژێمی زایۆنیستیی بە هۆی کوشتن و بریندارکردنی منداڵانی فەڵەستینی ئیدانە نەکردووە. چەندین ڕێکخراوی ناحکومی لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایانکردووە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی منداڵانی فەڵەستینی ڕابگیرێت.
برینداربوونی منداڵێکی تەمەن 2 ساڵەی فەڵەستینی
لە نوێترین تاوانی ڕژێمی زایۆنیستیدا منداڵێکی تەمەن 2 ساڵەی فەڵەستینی بە هۆی تەقەی هێزەکانی ئەو ڕژێمەوە بریندار بووە و باوکیشی بەو هۆیەوە بریندارە.
ئەم ڕووداوە تەنیا بەشێکە لە تاوانە دژە مرۆییەکانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی کە لە بێدەنگی ئەمریکا، ئەورووپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکرێت.
منداڵە بریندارەکەی گوندی نەبی ساڵح لە باکوری ڕۆژئاوای ڕاموڵڵا لە کەرتی خۆرئاوا دۆخی تەندرووستی باش نییە. کێ دەتوانێت وەڵامی ئەو زوڵمە بداتەوە کە لەو منداڵە کراوە؟
لە سەرەتای ئەمساڵەوە 158 فەڵەستینی شەهید کراون
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی فەڵەستین، لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا 158 فەڵەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
لەو ژمارەیەش 26 کەسیان منداڵ بوون کە بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
تەنیا لە 9 تا 13 ی ئایاری 2023، 36 فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کران.
زیاتر لە 700 هەزار زایۆنیست لە شارۆچکەکانی کەرتی خۆرئاوا و قودسی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو ژیان بە سەر دەبەن کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 1967 داگیری کردووە.
لە کاتێکدا کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیست درێژە بە بەئامانجگرتنی فەڵەستینییەکان دەدات و بە تایبەت لەم ماوەیەدا چەندین فەرماندەی مەیدانی گرووپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە شەهید بوون، ژنان و منداڵانی ئەو ناوچەیەش بوونەتە قوربانی هێرش و بۆردومانەکانی زایۆنیستەکان.
وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر ئەم تاوانەی زایۆنیستەکان بێدەنگن
کوشتن و بریندارکردنی فەڵەستینییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە هیچ بایەخێکی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و میدیاکانی ئەوان نییە، ئەمەش وایکردووە کە ڕەخنەیەکی زۆریان لە سەر بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام ئیدانەی ئەم بێ هەڵوێستییەی میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیان لە کارتی مافی مرۆڤ کەڵک وەردەگرن./.