بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی رای الیوم ئێوارەی هەینی 2 ی حوزەیرانی 2023 لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی سیاسی لوبنانی ڕایگەیاند کە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانی تاران دەکات.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە بن فەرحان پەیامێکی سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە ڕادەستی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات کە لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتە.
رای الیوم ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە گەڵ هاوتاکەی و سەرۆک کۆمار و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێرانی کۆدەبێتەوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بریکس و دۆستانی بریکس لە ئەفریقای باشورن، شەوی هەینی لە گەڵ یەکتر کۆبوونەوە./.