بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار عودە وتی کە کەمپی هولی سوریا بووەتە شوێنی چالاکی دەزگای هەواڵگری وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئێستا 7 وڵات چالاکی هەواڵگرییان لەو کەمپەدا هەیە و ئامانجی هەموویان سەرمایەگوزارییە لە سەر توندڕۆیی و توندووتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم ڕێگایەوە یاری بە داهاتووی ناوچەکە و ئاسایش و سەقامگیریی دەکەن و ئەوەی کە لە کەمپی هولی سوریا ڕوو دەدات بە چاودێری کۆشکی سپی ئەمریکایە.
ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وتی کە ئەمریکا ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکات کە کۆتایی بە گەورەترین بۆمب و هەڕەشەی سەر جیهان بێنێت.
جەبار عودە وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت بۆ لاوازکردنی سوریا و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان دیسانەوە لە کاتی داعش کەڵک وەربگرن./.