بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی مانۆڕە سەربازییەکەی ئەم دواییەی حیزبوڵڵاوە سکاڵای لە سەر حکومەتی لوبنان تۆمار کرد و پڕوپاگەندەی ئەوەشی کردووە کە مانۆڕە سەربازییەکە بە پێچەوانەی بڕیارەکانی ژمارە 1701 و 1559 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.
گەلعاد ئاردان باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لوبنان دەبێت کۆنتڕۆڵی ئەوە بکات کە لەم وڵاتە ڕوو دەدات و موڵەتی پڕچەککردنی حیزبوڵڵا نەدات، ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین ئیدانەی ئەم کردەوەی حیزبوڵڵا بکات لە بەر ئەوەی کە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت.
ناوبراو وتی کە لوبنان دەبێت پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکانی 1701 و 1559 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بسەلمێنێت./.