بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهێزبوونی بەرگری جەستە لە لایەکی دیکەوە پەیوەندی بەو خۆراکانەوە هەیە کە دەخورێن، بۆیە هەندێک لە خۆراکەکان دەتوانن سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز بکەن.
چەند هۆکارێک کە سوود بە سیستەمی بەرگری جەستە و بەهێزبوونی دەگەێنن، بریتین لە:
1 – نەخواردنی شەکر و شیرینییە دەستکردەکان، لە بەر ئەوەی کە زیان بە بەکتریان سوودبەخشەکانی ناو ڕیخۆڵە دەگەێنێت و ئەمەش بۆ ڤایرۆسەکان ڕێخۆشکەر دەبێت.
2 – خواردنی پیاز و سیر، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی ئەلیۆم و وەک دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆس کار دەکات.
3 – خواردنی سەوزەکان وەک سپێناخ، قەڕنابیت و برۆکلی، سیستەمی بەرگری بە بەهێزی دەهێڵێتەوە.
4 – خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی ڤیتامین C یان تێدایە، وەک پرتەقاڵ و تەماتە و بیبەری شیرین.
5 – زینک، خواردنی 25 میلیگرام زینک ڕۆژانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە لە بەرامبەر سەرما.
6 – خواردنی چەوری ماسی، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، خواردنی ماسی دەبێتە هۆی باشتربوونی سیستەمی بەرگری جەستە./.