بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد تەیب سەحرایی لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سنورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری ورمێ، وتی: کردنەوەی ناوچەیەکی ئازادی بازرگانی هاوبەشی لە نێوان کرماشان و هەرێمی کوردستان، هەوڵدان بۆ خستنەڕێی گواستنەوەی وشکانی هاوبەش، ئاسانکاری لە کەرتی هەناردە بە گرنگیدان بە بەرهەمە پیشەسازییەکانی کرماشان و هاوبەشی لە ڕێکارە گومرکییەکان، کاریگەرییەکی زۆری لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەبێت.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا کرماشان میوانداری لە سێ هەزار خوێندکاری بیانی دەکات و ئەمەش بەستێنی زیاترکردنی هاوکارییە زانستییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دابین کردووە.
سەحرایی وتی: کرماشان لە بواری پیشەسازی و کانزاکان بە 120 ملیۆن تەن وەبەرهێنانی کانزایی و 5 ملیۆن تەن وەبەرهێنانی کشتووکاڵی، خاوەنی توانایەکی زۆرە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان.
پارێزگاری کرماشان وتی: پارێزگای ئێمە 2 هەزار و 200 ئاسەواری گەشتیاری و مێژوویی تۆمارکراو و 2 ئاسەواری تۆمارکراوی جیهانیی هەیە کە ئەمەش دەتوانێت بۆ زیاترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری گەشتیاریدا کاریگەرییەکی زۆری هەبێت.
ناوبراو وتی: بەدەر لەمەش، لە بوارەکانی وەرزشی، پزیشکی، گەشتیاری تەندرووستی و ئاوەدانکردنەوە دەتوانین هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەین./.