بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەیێکی باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتەکەی، جەختی کردە سەر سێ بنەمای عیزەت، حیکمەت و مەسڵەحەت لە سیاسەتی دەرەوەدا و بەرزکردنەوە و بەرفراوانکردنی ئاستی پێوەندییەکان لە گەڵ وڵاتاندا.
ناوبراو ئاماژەوەی بە گەمارۆکانی سەر ئێران کرد و وتی؛ هاوتەریب لەگەڵ کراوە بوونی ڕێگای دیپلۆماتیک بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان، شێلگیرانە ڕێگاکانی پووچەڵکردنەوەی گەمارۆکان گیراونەتەبەر.