بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر کەدیوەر بووە سەرۆکی نوێی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان و شوێنی کەیوان کاشفیی گرتەوە.
هەروەها بابەک تۆرابی وەک جێگری یەکەم، ناسر مورادی وەک جێگری دووەم، ئیبراهیم خەمیسی وەک خەزێنەدار و ڕەزا سەلیم ساسانی وەک سکرتێری دەستەی سەرۆکایەتی ژووری کرماشان هەڵبژێردران.
کەیوان کاشفی سەرۆکی پێشووی ژووری بازرگانی کرماشان بووەتە یەکێک لە نوێنەرانی ئەم ژوورە لە دەستەی نوێنەرانی ژووری بازرگانی ئێران./.