سزاکانی ئۆکراینا یان یاسای سزادانی 50 ساڵەی ئێران، قەدەغەی بازرگانی لە گەڵ ئێران، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و هاتووچۆ لە ڕێگای ئۆکراینا و هەروەها قەدەغەی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و سەرمایەگوزاری بۆ ئێران لە خۆ دەگرێت.
ئەم هەڵسووکەوتەی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا پیشان دەدات کە ناوبراو هیچ کات ڕەچاوی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیی نەکردووە، بە تایبەت لە پرسە نێودەوڵەتییەکان، بەڵکوو ئەو هەڵوێستانەی بە تەواوی لە لایەن ئەمریکاوە پێی ڕاگەێندراوە و جێبەجێی دەکات.
زیلنسکی پێداگریی لەوە دەکرد کە ئۆکراینا ببێتە ئەندام لە ڕێکخراوی ناتۆ، لە کاتێکدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا ئەوەیان دەزان کە پرۆژەی وەها دەبێتە هۆکاری هاندانی ڕووسیا و وا دەکات بۆ ڕێگری لە نزیکبوونەوەی ناتۆ لە سنورەکانی پەنا بۆ هێزی سەربازی ببات.
زیلنسکی سەرەڕای ئەو کاولکارییەی کە بە سەر ئۆکراینا و خەڵکەکەیدا سەپاند و وڵاتەکەیی کردە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەورووپی و ئەمریکی، هێشتا پێداگرە لە سەر ئەوەی کە ببێتە ئەندام لە ناتۆ، بە بێ ئەوەی کە تۆزقاڵێک هیوای بە سەرکەوتن هەبێت، ناوبراو هێشتا خۆی وەک سۆپەرمەن پیشان دەدات و بانگەشەی شکستهێنانی ڕووسیا دەکات.
لە کاتێکدا کە زیلنسکی واز لە هەوڵەکانی بۆ بێبەریکردنی خۆی و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوای لە کاولکاری و ڕووخانی ئۆکراینا ناهێنێت، هێنری کسینجەری تەمەن سەد ساڵە دانی بەوەدا ناوە کە هۆکاری سەرەکی کارەساتی ئۆکراینا، ئەمریکایە کە هانی زیلنسکی داوە داوای ئەندامبوون لە ناتۆ بکات، ئەو پێداگرییەی کە دژی سەرجەم ئەو ڕێکەوتنانە بووە کە لە گەڵ ڕووسیا واژۆ کرابوو.
کاتێک دەوترێت کە شەڕی ئۆکراینا تەنیا لە بەرژەوەندی ئەمریکایە، بێهۆ نەوتراوە، لە بەر ئەوەی کە تەنانەت لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریکی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ زیلنسکی لە کیێڤ وتی ” کوشتنی ڕووسەکان، سەرکەوتووترین سەرمایەگوزاری ئەمریکا لە ئۆکراینا و هاوکاری واشنتنە بۆ ئەم وڵاتە “. بەڵام لیندسی گراهام هیچ گرنگییەکی بە کوژراوەکانی ئۆکراینا لەم شەڕەدا نەداوە.
زیلنسکی وەک کەسێکە کە دەقێک دەخوێنێتەوە کە نووسینەکەی کاری خۆی نەبووە. ئەو لە کاتێکدا ئێرانی بە ناردنی درۆنە شەڕکەرەکان بۆ ڕووسیا تۆمەتبار کردووە کە هێشتا داواکەی تارانی بۆ سەلماندن و خستنەڕووی بەڵگەکانی قبووڵ نەکردووە و بەمەش پشکی لە سزادانی ئێراندا هەبووە.
ئێران بەردەوام داوای چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانی ئۆکراینای کردووە و تەنانەت ئامادەیی خۆیی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە ڕاگەیاندووە، بەڵام زیلنسکی بێ گرنگیدان بە هەڵوێستە ئەرێنییەکانی ئێران، تەنیا هەوڵی ڕەزامەندی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەدات./.