بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولئەمیر شەمەری ڕۆژی چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی هاوتا ئێرانییەكەی لە تاران ڕایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی وەزیری ناوخۆی ئێران و بەسەرۆكایەتی شاندێكی گەورەیە سەر بەوەزراەتی ناوخۆ سەردانی تارانم كرد بۆ تاوتوێكردنی چەندین تەوەری گرنگ.
ئاماژەی بەوەشكرد، “باسمان لە بابەتی دیكە كرد، لەوانە هاوكاری لە مەشق و ڕاهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی، و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە تۆڕەكانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكان كە لە نزیك سنوور لە هەردوولا چالاكن”.