بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە هەڵوێستی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە ساڵانی ڕابردوو بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و قەیرانی سوریا، درووست و لۆژیکی بووە.
ناوبراو وتی لە نێوان ئێران و میسر هیچ کێشەیەکی دووقۆڵی بوونی نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تاران و مەسقەتیش وتی کە سەردانەکەی هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان بۆ تاران لە وەڵامی سەردانەکەی ساڵی ڕابردووی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مەسقەت بووە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عۆمان گەیشتووەتە زیاتر لە 2 ملیار دۆلار./.