بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک بەرپرسی پێشووی بەشی سکاڵاکان لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئیسرائیل لە کردەوەکانی حیزبوڵڵای لوبنان نیگەرانە و پێشتر وا نەبووە، دەبێت بە لێدوانەکانی ئاهارۆن هالیوا ئاماژە بدرێت کە ڕایگەیاندووە سەید حەسەن نەسروڵڵا لەو بڕیارانەی کە ڕەنگە ناوچەکە بباتە شەڕێکی گەورەوە، نزیک بووەتەوە.
ناوبراو وتی: سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕەنگە ئاماژە بە شتێک یان کێشەیەک لە ناوخۆی ئیسرائیل سەبارەت بە بەرەی ناوخۆیی بدات. لێدوانەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپا ئاماژەیەکە بۆ ئەوە کە سوپای ئیسرائیل نیگەرانی کردەوەکانی حیزبوڵڵایە. سوپای ئیسرائیل ئامادەی ئەو شەڕە ناوچەییە نییە کە ڕەنگە تێیدا هەزاران مووشەک ئاراستەی بکرێت و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئەو ژنڕاڵەی پێشووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە دەبێت زیاتر لە 100 هەزار سەربازی یەدەک بۆ شەڕی داهاتوو ئامادە بکرێن.
سەید حەسەن نەسروڵڵا پێنج شەممەی ڕابردوو سەبارەت بەو هەڵەیەی کە ڕەنگە ناوچەکە لە شەڕێکی گەورە نزیک بکاتەوە، هۆشداریی دایە ڕژێمی زایۆنیستی./.