بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی دەزگای هەواڵگری دەرەکی ڕووسیادا هاتووە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دیسانەوە دەیانەوێت چەکدارانی گرووپە تیرۆریستییەکان بەکار بێنن.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەمریکا لە ڕێگای بەکارهێنانی تیرۆریستانی سوریاوە دەیەوێت لە شوێنە قەرەباڵغەکان و دامەزراوە حکومییەکانی ئەم وڵاتە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدات و بنکەی سەربازی ئەمریکا لە تەنەف فەرماندەیی ئەم پرۆسەیە دەکات، ئەو بنکە سەربازییەی کە بە دەیان تیرۆریست تێیدا مەشق و ڕاهێنان دەبینن./.