جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

بە دروشمی زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا؛ زانكۆی سلێمانی گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

جام کوردی - پێنجشەممە 18-5-2023، بە ئامادەبوونی د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و چەندین بەرپرسی باڵای حكومی و حزبی و مامۆستاو خوێندكاران و كەسایەتی شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی راستەوخۆی پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد علی مراد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، لە ژێر ناوی (زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا)، گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانكۆی سلێمانی لەناو كەمپی نوێی زانكۆ بەڕێوەچوو.

ئایار 19, 2023
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵەكە لە لایەن د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، كرایەوە، پاشان چالاكییەكانی فێستیڤاڵ دەستیپێكرد، سەرەتاش وەك وەفایەك بۆ رۆحی پاكی شەهیدان كە گیانی خۆیان فیدای ئەم خاك و نیشتمانە كرد، ئەوە خوێنی گەشی ئەوان بوو ئەم ئازادییەی ئەمڕۆی بەرهەمهێنا كە ئێمە تیایدا ژیان بەسەردەبەین، دەستپێكی فێستیڤاڵ بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد.

پاشان وتاری لیژنەی باڵای فێستیڤاڵ لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران خوێنرایەوە، كە رایگەیاند، بەناوی زانكۆی سلێمانییەوە بەخێرهاتنی سەرجەم ئامادەبووان دەكەین، بە شانازییەوە ئەمڕۆ زانكۆی سلێمانی گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدەدات، كە لە رێگەی 24 لیژنە لەسەر ئاستی هەموو زانكۆ ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، هەروەها ،ئەم فێستیڤاڵە دوو خەسڵەتی گرنگی لە خۆیدا كۆكردوەتەوە كە دوای 23 ساڵ ئەمە یەكەمینجارە زانكۆی سلێمانی گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵ ئەنجامدەدات، كە كۆتا فێستیڤاڵی زانكۆی دایك فێستیڤاڵی هەشتەم بوو لە ساڵی 2000 دا بە ئامادەبوونی خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆك مام جەلال، دوای 23 ساڵ ئەمڕۆ توانیمان گەورەترین فێستیڤاڵ لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامبدەین كە بە پێشكەشكردنی زیاتر لە (1200) پڕۆژە لە لایەن خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییەوە لە هەموو بوارە جیاوازەكان كە لە زیاتر لە 84 بەشی زانستی لە خۆ دەگرێت كە دەتوانین بڵێین ئەمە گەورەترین فێستیڤاڵە لەسەر ئاستی زانكۆی سلێمانی و لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرابێت ، هەروەها خەسڵەتێكی تری ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەكەمینجار زانكۆی سلێمانی لە هەنگاوێكی بێوێنەدا دەرگای بەڕووی گەنجانی كارامەو لێهاتووی شاری سلێمانیدا كردەوە، بۆیە داوامان لە هەر گەنجێك هەیە كە خوێندكاری زانكۆی سلێمانیش نەبێت، بەڵام لێهاتوویی و كارامەیی هەبێت، دەتوانێت بێتە زانكۆی سلێمانی و نمایشی پرۆژەكانی بكات، كە خۆشحاڵانە ئەمڕۆ زیاتر لە (137) بیرۆكە لەم فێستیڤاڵەدا نمایشدەكرێت، چالاكی ئەو كەسانەن كە خوێندكاری ئەم زانكۆیە نین، بەڵام زانكۆی سلێمانی باوەشی بۆ هەموویان كردوەتەوە تابتوانن لەم رێگەیەوە تواناكانی خۆیان دەربخەن، بۆیە ئێمە بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێین كە خوێندكار ببێتە سەنتەری گرنگی پێدان لەم زانكۆیەدا، هەروەها دەمانەوێت دەرگاكانی زانكۆی سلێمانی لەرێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە بە رووی خەڵكدا بكەینەوە ، چونكە دروشمی فێستیڤاڵەكەمان زانكۆی لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا یە، كە دەمانەوێت لێیەوە ئەوە پیشانی خەڵكی شارەكەو میوانە بەڕێزەكانمان بدەین، كە زانكۆی سلێمانی چۆن لوتكەی گرتووە لە رانكین و لە ئاستی زانستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستان، بۆیە دەمانەوێت هەمیشە لە لوتكەی بەدەستهێنانی متمانەی كۆمەڵگادابین.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

دواتر وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە لایەن پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد علی مراد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خوێنرایەوە و رایگەیاند،د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەرێزان خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق بەرێز محمد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، بەرێزان وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق و وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی هەرێمی كوردستان و وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و سەرجەم بەرپرسانی حكومی و حزبی و كەسایەتی و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندكارانی ئازیز و میوانە بەڕێزەكان، بەخیربێن بۆ فێستیڤاڵی زانكۆی سلێمانی بە دروشمی زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا،پاش زیاتر لە 20 ساڵ لە متبوون و وەستانی فێستیڤاڵی زانكۆ، بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ بۆ یەكەمینجار لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بە بەشداری سەدان بیرۆكەو بەدروشمی زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا، فێستیڤاڵی زانكۆی سلێمانی لە نێو ئاپۆڕای ئامادەبوواندا نامایش دەكرێت، لەم فیستیڤاڵە كاریگەرەدا هەموومان دەتوانین ئەزموونی ئەوە بكەین كە لە ئەزموونی داهاتووماندا چیمان پێدەكرێت، هاوكات لە ساتێكی خۆشی بەخش لە نێو پێشانگای فێستیڤاڵدا بیرۆكەی خوێندكاران مان دەبینین.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتیشی،لە هەركوێدا زانكۆ هەبێت لەوێدا شارستانییەت بەرقەرارە، بەو واتایەی كانگای هێزی زانست لە زانكۆوە هەڵدەقوڵێت و هەمیشە سەرچاوەی دوو چەشن كۆزانین و كەلتوری و ئابووییە كە لەوێشەوە بۆ لقەكانی دیكەی كۆزانین هەروەك لایەنە كۆمەڵایەتی و ئاینی و سیاسییەكان پەلدەكێشێت.

وتیشی،زانكۆ ئەگەر توانا و داهێنانە زانستییەكەی لە ناوخۆیدا قەتیس بكرێت نایكاتە زانكۆیەكی دیار درەوشاوە، هەروەك زانكۆ نموونەییەكانی دنیاش لەو زانكۆیانەن كە كۆمەڵگاكانیان درك بە توانای زانستی و مەعریفییان دەكەن، هەموانیش لەسەر ئەوە هاوڕاین كە چەمكی كۆزانین یان مەعریفە یەكێكە لە گونجاوترین بەهێزترین سیناریۆكانی كۆمەڵگەی داهاتوومان كە لەلایەن زانكۆكانەوە دابین بكرێت.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی وت، گرنگە ئەوەش بخەینەڕوو كە كاریگەری فێستیڤاڵی زانكۆی سلێمانی بەو زنجیرە چالاكی و بیرۆكانەی خوێندكاران و بەشە ئەكادیمییەكان كە نزیكەی 684 وێستگەی نمایشە پێگەی زانكۆی سلێمانی بۆ سپۆنسەركردنی دەرفەتەكانی بەرنامەسازی كە پەیوەستن بە تەوەرە گرنگەكانی داهاتووی كۆمەڵگا وە بەهێزدەكات، كە وەڵامێك دەبێت بۆ ئەو پرسیارەی كە هەر مرۆڤێكی ژیر سەبارەت بە ئاستی كاریگەری زانكۆ دەیكات، بەوەی ئاخۆ زانكۆ دەتوانێت چی رۆڵێك بگێڕێت لەو كۆمەڵگا فراوانەی تێیدا چەسپاوە، كە ئایا دەبێت زانكۆ بە تەنها كارگەیەك بێت بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە بەبێ كارپێكردنی ئەو مەعریفەیە لە كۆمەڵگادا، بۆیە دەمانەوێت لە رێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە وەڵامی پرسیار گەلێكی لەم چەشنە بدەینەوە.

پاشان چەند چالاكییەكی ناوازەی میوزیك و گۆرانی رەسەنی كوردی و سیناریۆی جۆربەجۆر و وەرزش، كە لە لایەن خوێندكارانەوە ئامادەكرابوون پێشكەش بە ئامادەبووان كران.

دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە گەڕان بەناو نمایشە جۆربەجۆرەكانی سەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانیدا دەستیپێكرد، كە بەپێی پسپۆڕیی هەر كۆلێجێك بیرۆكەو داهێنانەكانی خوێندكاران نمانیشكرابوون، كە سەرجەمیان گوزارشت بوون لە تواناو بیرۆكە داهێنەرانەكانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی .

فێستیڤاڵی زانكۆی سلێمانی گەورەترین چالاكیی زانستی و كلتورییە لە زانكۆی (دایك)، كە لە 23 ساڵی رابردودا ئەنجام نەدراوە.

Previous Post

پاش 12 ساڵ بەشار ئەسەد سەردانی سعوودیەی کرد

Next Post

نیوزڤیک: بایدن لە گەورەترین شەڕی سوریا شکستی هێنا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
نیوزڤیک: بایدن لە گەورەترین شەڕی سوریا شکستی هێنا

نیوزڤیک: بایدن لە گەورەترین شەڕی سوریا شکستی هێنا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020