بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی سەردانی سعوودیە دەکات.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری سوریا ڕایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد و شاندی یاوەری ئەمڕۆ پێنج شەممە 18 ی ئایاری 2023 سەردانی ڕیاز دەکەن، سەردانەکەش بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی دەبێت کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە شاری جەدە بەڕێوە بچێت./.