جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

بۆ ئەو خانمەی دەدرەوشێتەوە / بێهرووز غەریب‌پوور

ئایار 16, 2023
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی – ساڵانێکی دوور، زیاتر لە نیو سەدە پێش، ئەو کاتەی کە له سنه، سەرپەرشت و دەرهێنەری گرووپی شانۆیی شەهاب بووم، ژمارەی ژنانی به توانای هاوکار لە پانتایی نواندندا ئێجگار کەم بوون؛ ئەکتەربوون لەو ساڵانەدا لە سەرجەم ئێران و به هۆی ئەوەی دواتر ئاماژەی پێدەدەم لە کوردستاندا، یەکەم دەراوی هاتنە نێو جیهانی شانۆ بوو و دیکەی پانتاکانی ئه‌م بوار‌ه وەک؛ شانۆنامەنووسین، دەرهێنەری، دیزاین و جلوبەرگ و … هیچ داخوازیی لە سەر نەبوو. ئەگەر هەشبووبێ لە هەناوی هونەرمەندانی ژندا شاراوە بوو. بۆیە تەنانەت لە پێوەندی لەگەل دەورگێڕانیشدا، بە ئاشکرا نەبوونی بڕوابەخۆبوون و ئازایەتیمان دەدیت.

بۆ ئەوەی تێبگەین کە تەنانەت خودی هونەرمەندانی پیاویش، وێنایەکی سووکایەتی‌ئامێزیان لە ژنانی بەهرەدار هەبوو، بیرەوەرییەکتان بۆ دەگێڕمەوە: کچێکی گەنج لە یەکێک لە بەرنامەکانی کۆڕی ئەدەبیدا ئەو ساڵانەی کە هێشتا منداڵ بووم، لە سەر ستێج بوو و هونەرەکەی سەرنجی خەڵکی ڕاکێشابوو، کە لە پڕ پیاوێکی گەنج هاتە سەر ستێج و دەستی بە لێدانی کچە کرد و بە زۆر پەلکێشی دەرەوەی کرد. پیاوەکە، برا گەورەی فەرامەرزی سدیقی، ئەکتەری بەناوبانگی ئێران بوو، کچەش خوشکی بچووکی بوو! بەڵێ دواتر ئەم تابۆیە لە نێو ئەو ماڵباتەدا شکا و یەک لە ئەندامانی خێزانەکەیان کە بە ڕەچەڵەک سەقزی و دانیشتووی سنە بوون، بوو بە ئەکتەرێکی بەناوبانگ.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سەبارەت بە ڕوانگەی گشتیی خەڵکیش دەبێ بڵێین کەم تا زۆر هەر ئەوە بوو؛ پانتای شانۆ و مۆسیقا و لە قۆناغێکی سەرتریشدا لە بواری بەرفرەییەوە سینەما، هاوتا بوو لەگەڵ پشتگوێ خستنی ئەخلاق و خستنە ژێر پێی بیر و بڕواکان و بە داخەوەم کە دەبێ بڵێم ئەم ڕوانگە هەڵەیە هەنووکەش هێز و توانا لە ژنانی بەهرەدارمان دەستێنێتەوە. بە کورتی لەو سەردەمەدا ژنانی هونەرمەند دەبوو ڕیسوایی قەبووڵ بکەن و ئەمڕۆکەش هەر وایە، هەرچەندە جیاوازی لە زەوییەوەیە تا ئاسمان…

لەو سەردەمەدا دەبوو ژن خۆی بداتە بەر تانە و تەشەر، لە ماڵەوە تا کۆڵان و شەقام، لە خێزانەوە بگرە تا کۆمەڵگا، ژنێکی هونەرمەند لە کۆتاییدا ئازارێکی زۆری دەچەشت و تێچووی مەیلی بۆ خۆدەرخستنی خۆدەربڕێنی دەدا.

دیارە لە پانتای شیعردا کەسایەتییەکی وەک مەستوورەی ئەردەڵان، هێند تایبەت بوو و شیعری جوانی دەهۆنییەوە کە خوێنەری دەمارگرژیش بە ناچار قەبووڵی دەکرد کە ژنێک شیعر بڵێ و غەزەڵ بهۆنێتەوە، بەڵام مەعشووق و عەشق و عاشقی بۆ پیاو دیاردەیەکی ئاسایی بوو و هەیە و بۆ ژن تابۆ بوو و هەیە…

دواتر لە هەمان شاری بچووک بەڵام دەوڵەمەند و فەرهەنگیدا مەهین موعتەمیدی سەری هەڵدا، مەهین شاعیرێکی خوێنەوار و عاشقێکی تەواو بوو؛ بە هۆی ناسراویی لەگەڵ باوکم، شانازیی ئەوەم پێ بڕا لە نزیکەوە گوێبیستی بڕوا بوێرانەکانی بم و ڕوخساری شەیدای بێنمەوە یاد، بەڵام بە داخەوە، لەم چەشنە کەسانە زۆر کەم بوون و هەن.

لە منداڵیدا بیستبووم کە “سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی” هونەرمەندی هەرمانی کورد، خوشکێکی ئێجگار دەنگخۆشی هەبووە و لە ترسی ئەوەی نەوەک دەنگە سێحراوییەکەی بگاتە گوێی خزم و کەس، کلیان لە خواردنەکەی کردووە و بەمجۆرە تاڵەکانی دەنگیان لە کار خستووە! کارەسات ئەوەیە کە هونەرمەندێکی گەورەی وەک سەید عەلی ئەسغەر، بووەتە بکوژی دەنگی خوشکی.

ئەم پێشەکییە دەتوانی لەمە تێر و تەسەلتریش بێ، بەڵام دەمەوێ کورتی ببڕمەوە بۆ ئەوەی خوێنەر تێبگات بۆچی هەبوونی خانمە هونەرمەندێکی وەک تریفەی ئازیز غەنیمەتە، ڕووداوێکی کەم وێنەیە و دەرکەوتنێکە کە دەبێ بەرز بنرخێندرێ؛ تریفە هونەرمەندێکی بەهێزە هەم لە بواری مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژئاواییدا و هەم لە بواری مۆسیقای کوردیدا وەها گۆرانی دەچڕێ کە دەکرێ سەرجەم دەرد و ئازاری ژنان بە تایبەتی و مرۆڤ بە گشتی لە دەنگیدا ببیستی.

ئەم خانمە هونەرمەندە لەو ساڵانەدا کە هێشتا پاشماوەی نیگا ژەهراوییەکان هەر ژنە هونەرمەندێک تەریک دەخات، زۆر بوێرانە هەموو هەوڵێکی بۆ فێربوونی هونه‌ر خستە گەڕ و ئێستاش دەدرەوشێتەوە. خاڵی پڕ لە شانازی ئەوەیە کە تریفەی ئازیز لە پانتای ئه‌ده‌بیاتی شانۆییدا، ئەزموونە تاک و تەراکانی ژنانی شانۆنامەنووسی تەواو کردووە و بواری شانۆی ئەم وڵاتەی ڕازاندووەتەوە. تریفه شارەزایی تەواوی لە هەر دوو زمانی کوردی و فارسیدا هەیە و خاڵی جێ سەرنج ئەوەیە، زانیارییەکانی، ئازایەتییەکەی و بڕوا بە خۆ بوونەکەی پارڤە دەکات و بە ڕێکخستنی پانێڵ و ۆرکشۆپ، هەنگاوێک سەرتری هەڵگرتووە و بووەتە ئەکتیڤیستێکی فەرهەنگیی بوێر و لە فستیڤاڵە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکاندا نازناوی داوەرێکی لێهاتووی کردووەتە موڵکی خۆی.

بەڵام سەبارەت بەو بەرهەمانەی لەم کتێبەدا دەیخوێننەوە دەبێ ئەوە بزانن کە زورێک له بەرهەمە کلاسیکەکانی وەک مێدێئای ئۆریپید و شالیری شەکسپیری لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆیی ڕیکخستووە و توانیویەتی ڕووداوەکان بە چەشنێک ئەمڕۆیی بکات وەک بڵێی رەوتێکی دووپاتەی مێژووی مرۆڤایەتین؛ لە درێژەی یەکدا. نەک ڕێکخستنی بەرهەمگەلێک کە بە پاڵفتەی ڕۆژگار و جیهانی دراماتیکدا تێپەڕیون، بەڵکوو زیاتر پاتەبوونەوەی لاوازییە تراژیکە مروییەکانە و ئەگەر ناوی ژنە نووسەری شانۆنامەی “باڵندە…” مێدێئا نەدەبوو، خوێنەر تەنیا دەیتوانی بڵێ: چ کارەساتێکه کە کۆتایی نییە؛ لە قووڵایی مێژووەوە تا بە ئەمڕۆ…

من بۆ ئه‌م خاتوونه، چ وەک موزیسیه‌نێک، چ وەک شانۆنامەنووس و چ وەک چالاکێکی فەرهەنگی، سەری ڕێز بۆ هەموو هەوڵەکانی دادەنەوێنم و بەخێر هاتنی دەکەم بۆ جیهانی شانۆنامەنووسین./ لە ماڵی کتێبی کوردی وەرگیراوە

Previous Post

کتێبی «باڵی مەیموون» بڵاو کرایەوە

Next Post

کۆمکاری عەرەبی: بەشداریی سوریا لە کۆبوونەوەی جەدە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
کۆمکاری عەرەبی: بەشداریی سوریا لە کۆبوونەوەی جەدە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت

کۆمکاری عەرەبی: بەشداریی سوریا لە کۆبوونەوەی جەدە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020