بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین، جەختیکردەوە کە تێکۆشەرانی قودس و کەرتی خۆرئاوا و سەرتاسەری خاکی فەڵەستین ئەوەیان سەلماند کە ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە.
ناوبراو وتی: فەرماندەکان و تێکۆشەرانی گرووپەکانی خۆڕاگری، قارەمانانە لە گۆڕەپانەکەدان و درێژەیان بە یەکگرتوویی هێزەکاندا، ئەوەی کە دوژمن دەترسێنێت و سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.
لیوا قائانی بەرامبەر بە تێکۆشەران و خەباتگێڕانی خۆڕاگری وتی: ئێوە فەرماندەکانی ژووری عەمەلیاتی هاوبەش، حەماسەتێکی گەورەتان لە مێژووی شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستیدا خوڵقاند و دیسانەوە ئەوەتان سەلماند کە دەتوانن دوژمن تووشی شکستی بەردەوام بکەن.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: هێزەکانی خۆڕاگری بە هاوکاری و یەکڕیزی، سەرکەوتنێکی دیکەیان لە سەرکەوتنەکانی پێشوو زیاد کرد، ئەم سەرکەوتن و دەسکەوتانە، هەنگاوی گرنگە بەرەو سەرکەوتنی کۆتایی. ئێرانیش بەردەوام پاڵپشتی لە گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین دەکات و درێژە بە بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە دەدات تا ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر خاکی فەڵەستین ڕیشەکێش بکرێت./.