بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ڕێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەید بەدرەدین لە سەرکردەکانی حزبوڵڵا، سەبارەت بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، وتی: دوژمنی زایۆنیستی دەستپێکەری هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە بە تیرۆری فەرماندەکانی سەرایا قودس و هەروەها شەهیدکردنی ژنان و منداڵانی فەڵەستینی بووە و ئەم دەسدرێژییەش بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کراوە.
نەسروڵڵا وتی کە نتانیاهۆ لە ڕێگای هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەیەوێت هێزی بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی بگەڕێنێتەوە کە لە سەرجەم بەرەکاندا تێکشکاوە.
ناوبراو وتی کە نتانیاهۆ لەم ڕێگایەوە دەیەوێت قەیرانە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پردەپۆش بکات.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە وەڵامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە گەیشتنی مووشەکەکان بە باشوری تەل ئەبیب و قودسی داگیرکراو، زایۆنیستەکانی تووشی ترس و شڵەژان کردووە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی کە هەڵوێستی خۆڕاگریی غەززە، یەکگرتوو و هاوئاهەنگە و ئامانجەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ گەڕاندنەوەی هێزی بەرگریی خۆی تووشی شکست کردووە.
ناوبراو وتی کە شەڕەکەی غەززە گرنگە و تەنیا بە کەرتی غەززەوە سنوردار نابێت و کاریگەرییەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە./.