بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەمیر کابۆلۆف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان و بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی: مۆسکۆ و تاران ئامادەی واژۆکردنێکی ڕێکەوتنی ستراتیژین و لایەنی ئێرانی ساڵی ڕابردوو تێبینییەکانی بۆ ئێمە نارد و ئێمەش بە هەمان شێوە تێبینی و چاکسازییەکانمان بۆ ئەوان ناردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ڕەشنووسی کۆتایی ئامادە دەکرێت و لە لایەن هەر دوو سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئێرانەوە بڕیار لە سەر واژۆکردنی دەدرێت.
کابۆلۆف بە ئاماژە بە دواکەوتنی واژۆکردنی ڕێکەوتنەکەش وتی: ئەوەی ڕوویداوە پرۆسەیەکی ئاساییە تایبەت بە ڕێکەوتنێکی ستراتیژی 20 ساڵە لە نێوان هەر دوو وڵات.
پێشتر کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاندبوو کە تاران چاوەڕوان دەکات ڕێکەوتنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ مۆسکۆ ئەمساڵ واژۆ بکرێت./.