بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە سعوودیە باڵیۆزی خۆیی لە تاران دەستنیشان کردووە.
ناوبراو وتی کە ئێمەیش لە زووترین کاتدا باڵیۆزی خۆمان لە سعوودیە دەستنیشان دەکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی هەر دوو وڵاتیش لە تاران و ڕیاز، وتی کە هاوکارەکانم چەندین هەفتەیە لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و کۆنسووڵخانەکان.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە لە ڕۆژانی داهاتوودا کاری ئەوان تەواو دەبێت و کاتێک ئامادە کرا، باڵیۆزخانەکان دەکرێنەوە./.