بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زاهر جەبارین جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی خۆرئاوا بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاند کە خوێنی فەڵەستینییەکان ئەرکێکی قورسی خستووەتە سەر شانی خۆڕاگری لە سەرجەم گرووپ و بزوتنەوەکان.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وایکردووە کە خۆڕاگری نەخشە و پلانی شەڕێکی چارەنووس ساز لە گەڵ داگیرکارانی زایۆنیست دابڕێژێت و وتی کە خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکاران یەکگرتوو دەبێت و دوژمن لە هەوڵەکانی بۆ ناکۆکی خستنە نێو خەڵک و لایەنەکانی فەڵەستین سەرکەوتوو نابێت.
جەبارین لە درێژەدا وتی: ئێمە لە سەر پەیمان و بەڵێنی خۆمان ماوینەتەوە و ئەم تاوانە بێ وەڵام نابێت.
ئەو سەرکردەی حەماس وتی کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کەوتووەتە قەیرانێکی قووڵ و ستراتیژی و ئەم قەیرانە لە مێژووی ئەم ڕژێمە کاتی و تەزویرەدا کەم وێنەیە./.