بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل جەختیکردەوە کە تاوانی تیرۆری فەرماندە و سەرکردەکانی شەهید، وەڵامی توندی هێزەکانی خۆڕاگریی بە دواوە دەبێت.
ناوبراو وتی: یەکڕیزی گرووپەکانی خۆڕاگری بە باشترین شێواز لە گۆڕەپانی شەڕ دەبینرێت.
سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس داوای لە سەرجەم گرووپەکانی خۆڕاگری لە فەڵەستین و دەرەوە کرد کە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن تا وەڵامی تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بدرێتەوە./.