بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی تەندرووستی کەرتی غەززەدا هاتووە کە لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 9 ی ئایار، 13 کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 20 کەسیش بریندارن.
لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا سێ فەرماندەی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، هاوسەران و ژمارەیەک لە منداڵەکانی ئەوان شەهید بوون.
جیهاد غەنام سکرتێری ئەنجومەنی سەربازی سەرایا قودس باڵی سەربازی جیهادی ئیسلامی، خەلیل بەهتینی فەرماندەی ناوچەی باکور و تارق محەممەد عێزەدین یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی کەرتی خۆرئاوا لەم هێرشەدا شەهید بوون.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی لەناکاودا چەندین ناوچەی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد./.