بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەمڕۆ سێ شەممە 9 ی ئایار لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی هێرشە دڕندانەکەی ڕژێمی کاتی و داگیرکاری زایۆنیستیی بۆ سەر کەرتی غەززە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دوژمنی زایۆنیست بەم تاوانە ناگاتە ئامانجەکانی خۆی، لە بەر ئەوەی کە خۆڕاگری یەکگرتوو و هەڵوێستەکانی نەگۆڕە.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە وەڵامی خۆڕاگری بۆ ئەم تاوانە دوا ناکەوێت و سەرایای قودس لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی خۆڕاگری، هیچ کات سازشت لە سەر تۆڵەی خوێنی ئەم شەهیدانە ناکەنەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بەردەوام لە بەرەی بەرگری و داکۆکی لە سەر مافەکانی گەلی فەڵەستین دەمێنێتەوە./.