بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی ژووری عەمەلیاتی هاوبەشی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستیندا هاتووە کە ” ئێمە تازیەباری شەهیدبوونی کۆمەڵێک لە ژنان، منداڵان و فەرماندەکانی سەرایای قودس، باڵی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینین (شەهیدان جیهاد غەنام، خەلیل بەهتینی و تارق عێزەدین) کە ئەمڕۆ سێ شەممە 9 ی ئایاری 2023 لە ئەنجامی هێرش و دەسدرێژی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ماڵەکانیان شەهید کران “.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” ژووری هاوبەش، بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە دەخاتە ئەستۆی دوژمنی تاوانبار و سەرکردەکان و داگیرکاران دەبێت بزانن کە خۆیان بۆ ئەوە ئامادە بکەن باجی ئەم تاوانە بدەن “.