بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە ڕۆژی سێ شەممە 9 ی ئایاری 2023 لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە و شەهیدبوونی ژمارەیەک لە سەرکردە و فەرماندەکانی خۆڕاگری، وتی کە تیرۆری سەرکردەکانی ئێمە لە هێرشێکی خائینانەدا ناتوانێت ئاسایشی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دابین بکات.
ناوبراو وتی کە خۆڕاگری بە تەنیا شێوازی وەڵامدانەوەی دوژمنی تاوانبار دیاری دەکات.
هەنیە ڕایگەیاند کە تیرۆری سەرکردەکانی فەڵەستین، خۆڕاگری زیاتری بە دواوە دەبێت و دوژمن باجی ئەم تاوانەی دەداتەوە./.