بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد مودەلەل ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە ڕژانی خوێنی شەهیدان لە سەر خاکی فەڵەستین، ئاگری خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی بەهێزتر دەکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە شەهیدبوونی دوو گەنجی فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە تولکەرم، وتی کە کاروانی شەهیدان تا ئەو کاتەی کە داگیرکاران لە سەر خاکی فەڵەستین بن، بەردەوام دەبێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بە ئاماژە بەوەی کە گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین لە شەڕە گەورەکەی دژ بە زایۆنیستەکان و داگیرکاران نزیک بوونەتەوە، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لەو خەون و خەیاڵەدایە کە ئەگەر لە دژی فەڵەستینییەکان تاوانی زیاتری هەبێت، دەتوانێت ئەوان بێدەنگ بکات بەڵام تاوانەکانی ئەو ڕژێمە پێداگری خۆڕاگری و گەل لە سەر مافەکانی فەڵەستین زیاتر دەکات.
ئەحمەد مودەلەل وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە و گەلی فەڵەستین هیچ بژاردەیەکی دیکەی بەدەر لە بەردەوامی خۆڕاگری لە بەردەمدا نییە./.