بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ی ئایاری 2023 بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق.
لە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ دیمەشق، چەندین ڕێکەوتن لە نێوان ئێران و سوریا واژۆ دەکرێت و بابەتە ئابورییەکان بەشێکی سەرەکیی وتووێژەکانی هەر دوو لا پێک دێنن.
وەزیرانی دەرەوە، بەرگری، نەوت، پەیوەندییەکان و ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون لە ئەندامانی شاندەکەی یاوەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانن./.