بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پترۆس مەرجانە لە وتوویژی لە گەڵ ئاژانسی فارس ی ئێرانی سەبارەت بە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ سوریا وتی: ئەم سەردانە چەندین دەسکەوتی بە دواوە دەبێت کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەل و حکومەتی سوریادایە.
ناوبراو وتی: ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە سوریا سەرقاڵی باشترکردنی دۆخی خۆی و ڕزگاربوونە لە ئاسەوارەکانی شەڕی سەپێندراوی چەندین ساڵە.
ئەو پەرلەمانتارەی سوریا وتی کە ئێران لە ڕابردوو بە تایبەت لە کاتی بومەلەرزەکەی شوبات، هاوکاری باشی بۆ سوریا هەبووە و لە داهاتووشدا هاوکارییەکانی بۆ گەلی ئێمە بەردەوام دەبێت.
پترۆس مەرجانە وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سوریا بەهێزە و متمانەی تەواو لە نێوان هەر دوو لادا هەیە و ئەم سەردانەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان، متمانە و بەرژەوەندی هاوبەشە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باشترکردنی دۆخی ئابوری سوریا وتی: پێم وایە کە ئێران ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ باشترکردن و زیندووکردنەوەی کەرتی ئابوری سوریا هاوکاری دەکات./.