بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی باڵای فەڵەستینی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی رای الیوم ڕایگەیاندووە کە 48 کاتژمێری داهاتوو گرنگ و چارەنووس ساز دەبێت و ئەگەری کاردانەوەی بەپەلەی جیهادی ئیسلامی لە بەرامبەر شەهیدکردنی خزر عەدنان لە ئارادایە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا کۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنەکانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بۆ دیاریکردنی شێوازی وەڵامدانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوە دەچێت.
ڕاشیگەیاندووە کە کابینە توندڕۆکەی ڕژێمی زایۆنیستی بەم تاوانە ڕوبەڕوی گەلی فەڵەستین بووەتەوە و ئێستاش وەڵامی تایبەتی خۆی وەردەگرێت، وەڵامێک کە لە مێژووی ڕژێمی تاوانبار، داگیرکار و خوێنڕێژی زایۆنیستیدا تۆمار بکرێت./.