بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خزر عەدنان دیلی 44 ساڵەی فەڵەستینی پاش 86 ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە گرتووخانەکانی ڕژێمی کاتی و تاوانباری زایۆنیستی شەهید بوو.
میدیاکانی فەڵەستینی ئەمڕۆ سێ شەممە 2 ی ئایار هەواڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە دیلەکەی فەڵەستین لە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی وەک ناڕەزایەتییەک لە سەر دەستبەسەرکردنی، مانی لە خواردن گرتبوو و لە دۆخێکی ناجێگیری تەندرووستیدا بووە و بەردەوام لە سر ڕەوشی تەندرووستی ناوبراویش هۆشداری بە زایۆنیستەکان درابوو.
خزر عەدنان هەفتەی ڕابردوو بە هۆی تێکچوونی ڕەوشی تەندرووستییەوە برایە نەخۆشخانە بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی موڵەتی ئەوەی نەدا هیچ لایەنێک بە تایبەت پزیشکان و پارێزەران سەردانی بکەن و ئاگاداری ڕەوشی تەندرووستی ناوبراو بن./.