بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایشی خۆیی بۆ دابین ناکرێت و دۆخەکە بەراورد بە ڕابردوو گۆڕانکاری زۆری بە سەردا هاتووە. ئاشکرایە کە ئەمڕۆ ڕێکەوتنەکانی وەک شەرموشەیخ، ئۆسلۆ و کەمپ دەیڤید ناتوانن ئاسایشیان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بە دواوە بێت. بڕیارەکە ئەمڕۆ لە دەستی تێکۆشەرانی فەڵەستینیدایە نە لە سەر مێزی دانوستانی سیاسی.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی خۆی دەزانێت کە ناتوانێت ڕوبەڕوی ئێران ببێتەوە. بە گەلانی عەرەبی دەڵێین کە هەلومەرج و سیستەمی نوێی جیهان بە پێچەوانەی سیاسەتەکانی ئەمریکایە بۆ جیهانێکی تاک جەمسەری. هەلومەرجی نوێ لە بەرژەوەندی بەرەی خۆڕاگری و لە زیانی ڕژێمی زایۆنیستیدایە. هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیش هیچ بایەخێکی نییە و ناتوانێت ڕوبەڕوی گەنجانی خۆڕاگری لە فەڵەستین و ناوچەکە ببێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی بچووکترین هەڵەیەکی لە دژی ئێران هەبێت، یەکەم هەنگاوی ئێمە لەناوبردنی ئەم ڕژێمە دەبێت. هێزی ناوخۆیی و دەرەکیی ئێران ئەمڕۆ بۆ کەس شاراوە نییە. یەکەم هەڵەی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتە دوایین قۆناغی. ئەمەشمان لە کۆبوونەوەکاندا باس کردووە و دەزانن کە جیدین./.