بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە لە وتارێکدا بە بۆنەی شەهیدبوونی خزر عەدنان – سەرکردە دیلەکەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی کە لە پاش 86 ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کرا – وتی کە ئەگەر گەلی فەڵەستین نموونەکانی وەک شەهید خزر عەدنانی نەدەبوو، ئامانجەکانی لە ناو دەچوو.
زیاد نەخالە وتی: هەر ڕۆژێک کە لە مێژووی گەلی ئێمەدا تێپەڕ دەبێت، سەلمێنەری ئەوەیە کە کاتی سەرکەوتن بە یارمەتی خودای گەورە دەگات. ئەو ئیرادەی کە شێخ خزر لە شەڕی درێژخایەن و هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی لە گەڵ دوژمن لە خۆی پیشانیدا و لە ئاکامدا بە شەهیدبوونی کۆتایی هات، میدالیای شانازییە لە سەر سنگی گەلی بوێری فەڵەستین.
ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ناوی شێخ خزر وەک نموونەیەکی هەرە گەورەی گەلی ئێمە و تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی لە جیهاندا دەمێنێتەوە و ئێمەش بەو ڕێگایە وەفادار دەبین و ڕێگای خۆڕاگری و تێکۆشان تا کاتی ئازادکردنی خاکەکەمان لە ژێر دەستی بکوژان و تاوانبارانی زایۆنیست درێژە دەدەین.
زیاد نەخالە لە کۆتاییدا وتی: ئەمە ئەرکی هەمیشەیی ئێمەیە و زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە، خەباتی بەردەوام و پێداگری لە سەر مافەکانمان لە فەڵەستین وەک ناونیشانی تێکۆشانەکەمان دەمێنێتەوە. وەرن ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆمان بۆ ئازادی قودس و فەڵەستین و وەدەرنانی داگیرکارانی زایۆنیست لە وڵات و خاکەکەمان جێبەجێ بکەین./.