بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند هۆکارێکی سەرەکیی ئازارەکانی سنگ بریتین لە:
کێشەی تەندرووستی دڵ:
دەکرێت ئازاری سنگ لە ئەنجامی گرفتێک لە دڵدا بێت، وەک گیرانی دەمارێکی دڵ یان گرفت لە ماسولکەکەی دڵ کاتێک خوێن ڕەوانە دەکات.
گرفتی سییەکان:
دەکرێت لە ئەنجامی هەوکردن یان لەناکاو گیرانی سی، یان تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی هەناسەدان درووست بێت.
دڵەڕاوکێ و فشار:
کاتێک کەسێک تووشی دڵەڕاوکێ و فشار دەبێت، ئازار لە سنگیدا درووست دەبێت و گۆڕانکاری لە لێدانی دڵدا درووست دەبێت.
گرفتی هەرسکردن:
ئەو کەسانەی گرفتی هەرسکردنی خواردنیان هەیە ڕوبەڕوی ئەم ئازارە دەبنەوە، یان ئەو کەسانەی کە دڵەکزێیان هەیە، لە گەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی گرفت لە پەنکریاسیاندا هەیە، یان بەردی زەرداویان هەیە./.