بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مێهرئاباد لە لایەن سەید ئێحسان خاندووزی وەزیری ئابوری و دارایی ئێران پێشوازیی لێکرا.
هەروەها شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراقیش لە لایەن ئەنیسە خزعەلی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان پێشوازیی لێکرا.
دواتر ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی لە کۆشکی سەعدئاباد پێشوازیی لە هاوتا عێراقییەکەی کرد./.