بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەبولغەیس وتی کە سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەگەڕێتەوە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” الجدید لبنان ” وتی کە سەرۆک کۆماری سوریا لەو کاتەوە کە لە ڕووی سەربازییەوە زاڵبوونی خۆیی پیشاندا و نەیاران دەستیان بە دیمەشق نەگەیشت، لە شەڕەکەدا براوە بوو.
ئەبولغەیس بە ئاماژە بەوەی کە هەڵپەساردنی ئەندامێتی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی هەنگاوێکی بەپەلە بووە، وتی: لەو بڕوایەدام کە وڵاتانی ئەندام پێویست بوو دەرفەتی تەواویان بە سوریا بدایە، ئەگەر لەو کاتەدا لە کۆمکاری عەرەبی دەبووم، نەدەبوومە بەشێک لە بڕیاری هەڵپەساردنی ئەندامێتی سوریا.
ناوبراو دڵنیایی ئەوەیدا کە سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەگەڕێتەوە و وتی کە وڵاتانی عەرەبی لە هەوڵی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانن لە گەڵ سوریا، هێشتا بڕیاری کۆتایی لە سەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی نەدراوە بەڵام بە دڵنیاییەوە کە ئەوە ڕوو دەدات./.