بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سەر بانگهێشتی هاوتا لوبنانییەکەی سەردانی بەیروتی کردووە، لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا چەندین تەوەری وەک دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، ڕێکەوتنەکەی ئەم دواییەی ئێران و سعوودیە و کاریگەرییەکانی لە سەر ناوچەکە و هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین و لوبنان تاوتوێ کرا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە./.