بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی هاوتا لوبنانییەکەی سەردانی بەیروتی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 27 ی نیسانی 2023 لە گەڵ عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان کۆبووە و دوایین ڕەوشی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بەیروت و هەروەها گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا خێر و چاکەی لوبنانی دەوێت.
ناوبراو وتی کە داوا لە سەرجەم لایەنەکانی لوبنان دەکەین لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و تەواوکردنی پرۆسەی سیاسی لەم وڵاتەدا پەلە بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە لە هەر ڕێکەوتنێکی نێوان لایەنەکانی لوبنان پاڵپشتی دەکەین./.