بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی باسی ئەوەیان کردووە کە ڕەنگە تەل ئەبیب پەنا بۆ تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بباتەوە.
لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی ڕژێمی زایۆنیستی، گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە سەر وەڵامدانەوەی بەهێز، هاوئاهەنگ و یەکپارچەی ئەو ڕژێمە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
پاش هەفتەیەک لە هەڕەشەکانی کابینە توندڕۆکەی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ سیاسەتی تیرۆری سەرکردەکانی خۆڕاگری، سەرەڕای کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان، ئامادەباشیی گرووپەکانی خۆڕاگری وەک خۆی ماوەتەوە تا بۆ ئەو شەڕەی کە دوژمن دەیەوێت بە تیرۆری یەکێک لە سەرکردەکانی خۆڕاگری بە سەر ئەواندا بیسەپێنێت، ئامادە بن.
باڵی سەربازی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین ئاستی ئامادەباشی خۆیان بە ئەگەری تیرۆری سەرکردەکانیان بەرزتر کردووەتەوە، پاش ئەوەی کە لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون دەبێت لە بەرامبەر هەر تاوان و تیرۆرێکی زایۆنیستەکان، وەڵامێکی توند و کاریگەر و یەکگرتوو وەربگرن.
خۆڕاگریی فەڵەستین لە ڕێگای نێوەدنگێڕەکانەوە نامەی هۆشداریی داوەتە ڕژێمی زایۆنیستی کە وەڵامی گەڕانەوەی سیاسەتی تیرۆری تەل ئەبیب بەربڵاو دەبێت و تەنیا بە کەرتی غەززەوە سنوردار نابێت، بەڵکوو ناوخۆ و دەرەوە لە خۆی دەگرێت و بە تەواوی چاوەڕواننەکراو دەبێت.
خۆڕاگریی فەڵەستین بەڵێنی ئەوەیداوە کە بۆ هەر تیرۆرێکی نوێ، تێچوویەکی قورس چاوەڕوانی دوژمن دەکات./.