بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئێوارەی دووشەممە 24 ی نیسان هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر چەند ماڵپەڕێکی ئەو ڕژێمە.
گرووپێکی هاکەری بە ناوی ئەنانیمۆسی سودان هێرشی کردووەتە سەر چەند ماڵپەڕێکی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت ماڵپەڕی دەزگای هەواڵگری مۆساد.
ئەو گرووپە لە پێگەی تەلەگرامی خۆی ڕایگەیاندووە کە دوو ماڵپەڕی مۆساد و بیمەی حکومیی ڕژێمی زایۆنیستی هاک کراوە و هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە ئەم هێرشە سەرەتایەکە بۆ هێرشی گەورەتر.
هێشتا وردەکاری هێرشە ئەلیکترۆنییەکە ئاشکرا نەبووە بەڵام دەتوانێت بەشێکی زۆری زانیارییەکانی مۆسادی بەو هۆیەوە دەست کەوتبێت./.