بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم فەرتوسی بە پێگەی العربی الجدید ی ڕاگەیاند کە ئەگەر واشنتن پێداگری لە سەر مانەوەی هێزەکانی لە عێراقدا بکات، گرووپەکانی خۆڕاگری لە بەرزترین ئاستی ئامادەییدان بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە، سەرەڕای ئەمەش گرووپەکانی خۆڕاگری چاوەڕوانی هەنگاوی کرداری حکومەتی عێراقن بۆ داخستنی ئەم دۆسیەیە بە شێوازی دیپلۆماسی.
ناوبراو وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری دەرفەتی پێویستیان داوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی کاروباری ئابوری بە تایبەت لە بواری خزمەت گەیاندن بە هاووڵاتیان و چاوەڕوانی هەنگاوی کرداری محەممەد شیاع سودانین بۆ جێبەجێکردنی یاساکەی پەرلەمان، لە بەر ئەوەی کە بە پێی ئەو یاسایە نابێت هیچ هێزێکی بیانی بە تایبەت ئەمریکی لە خاکی عێراقدا بێت.
وتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدای عێراق ڕایگەیاند کە لە ئەگەری بەردەوامی ئەم دۆخە، بەئامانجگرتن و شەڕی دژ بە هێزەکانی ئەمریکا بژاردەی بەردەست دەبێت./.