بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی مۆسکۆدا هاتووە کە لەم دانوستانەدا گرنگییەکی تەواو بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشە تیرۆریستییەکان، بەرەنگاربوونەوەی داعش و گرووپە توندڕۆکانی دیکەی سوریا درا.
وەزیرانی بەرگری هەر چوار وڵات جەختیان لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و هەوڵی هاوبەش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەم وڵاتە کردووەتەوە.
لە کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی مۆسکۆ هەروەها جەخت لە سەر بەردەوامی وتووێژەکان لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بە تایبەت لە سوریا کرایەوە./.