بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەسقەت لە گەڵ بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان کۆبووە و سەبارەت بە چەندین بابەتی گرنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی ڕاوێژی ناوچەیی و وتووێژە دووقۆڵییەکان، ڕۆژی سێ شەممە لە سەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی عۆمان بە سەردانێک گەیشتە مەسقەت و لە لایەن بەرپرسانی عۆمانییەوە پێشوازی لێکرا./.