بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نافەرمیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئەگەر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بارەگاکەی بباتە وڵاتێکی دیکە، بژاردەیەکی باش دەبێت.
پێشتریش دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە بیرۆکەی گواستنەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتێکی دیکە، زۆر باش و بە جێیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کێشەی پێدانی ڤێزە بە دیپلۆماتکاران و بەرپرسان و تیمە میدیاییەکانی وڵاتانی دیکە لە لایەن ئەمریکاوە، داوایکردووە کە چارەسەرێک بۆ زاڵبوونی واشنتن بە سەر ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بدۆزرێتەوە./.